لە هەولێر
قوتابیانی عەرەبی قۆناغی 12 لە خەمی نمرەکانیان داوای گەڕانەوەی زمانی فەرەنسی دەکەن
+964
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
شەش ساڵ رەنجی خوێندنی زمانی فەرەنسییان بە بادان و قوتابیانی عەرەبی قۆناغی دوانزەیان توڕەکردووە و گردبوونەتەوە لەبەردەم پەروەردەی هەولێر و دەڵێن، ئەگەر نەیگەڕێننەوە ناچینە ئیمتیحانەوە.
بە بڕیارێکی عێراق زمانی فەرەنسی لە خوێندنی قوتابیانی عەرەبی لە هەولێر لابراوە، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن، ئێستا قوتابیان خەمی موعدەلەکانیانە و دەڵێن، شەش ساڵە دەیخوێنین و ناکرێت لە کۆتاییدا لە تاقیکردنەوەدا نەبێت و حسابی بۆ نەکرێت.
قوتابیەک بۆ مایکی 964 دەڵێت، ئەو 2 نمرەیە زۆر کاریگەری لەسەر موعدەلەکانمان هەیە و ئەگەر وەڵام نەدەنەوە ناچینە ئیمتیحانەوە و شەش ساڵە ئەو زمانە دەخوێنین هیچ مەنتقی نییە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح