ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ رووداو بوو لە هەرێمی کوردستان
964+
ژوری هەواڵ
له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا چوار رووداوی خنكان، هه‌ڵدێران و كه‌وتنی گه‌شتیاران هه‌بوو.
به پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی سۆران، له هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه كه‌شه‌كه خۆش بوو، گه‌شتیاران سه‌یرانگاكانیان ئاوه‌دان كرده‌وه و بازاڕ جولاوه.
ئاگرێک لە گوندی سیارەتیکا لە سنووری ناحیەی سەرسنگ کەوتەوە و دوای سووتانی نزیکەی شەش دۆنم زەوی، هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، پێنج کەسیش بە هۆکاری کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.
هەواڵەکانی خۆش ئەمڕۆ کەمبوون و با لەسەر شاشەکەش ئەم هەواڵە ببینین
11 كه‌س له بێسه‌روشوێنبووه‌كانى یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ئ ئیتالیا، خه‌ڵكى ناحیه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرن و كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌رده‌وام له سۆراغكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسی ته‌واوه‌تیان بزانن.