کارمەندانی پاککەرەوە. وێنە: میدیا عێراقیەکان.
بڕەکەی 50 هەزار دینارە
کارمەندانی پاککەرەوە بوون بە ئەندازیار هەموویان جەژنانەیان پێ دەدرێت
964+
ژووری هەواڵ
هەموو ئەو کارمەندانەی پاککەرەوە کە لە رۆژانی جەژن دەوامیان کردووە یەکی 50 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست بڕیاریدا هەر کارمەندێکی ژینگەپارێز لە رۆژانی جەژن دەوامی هەبێت، ئەوە پاداشتی 50 هەزار دینار دەیگرێتەوە.
پارێزگاری واست ژینگەپارێزەکانی ناوناوە ”ئەندازیاری پاکوخاوێنی” و لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی جەژنەوە بڵاویکردووەتەوەو کۆپی بۆ 964 نێردراوە، دەڵێت ”بڕیارماندا بە خەرجکردنی جەژنانە بە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەموو ئەندازیارانی پاکوخاوێنی، هەموو ئەوانەی لە ماوەی پشووی جەژندا لە کاردان، بڕیارەکە هەموو فەرمانگەکانی شارەوانی دەگرێتەوە”.
مەیاحی بەوە ناسراوە کە نێوانی لەگەڵ ژینگەپارێزان باشەو ناوە ناوە هێلەگەکەی ئەوانیش لەبەردەکات.