پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
لە کەرکوک سایلۆیەکی چیمەنتۆ نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلێ وێران کرد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بارهەڵگرێک لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کۆنترۆڵی خۆی لە دەستدا و زیانێکی زۆری گەیاندووە بە هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلێکی زۆر رووەکە گیانلەدەستدان و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، بارهەڵگرەکە لە جۆری سایلۆی چیمەنتۆ بووە و بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەست داوە.
دەشڵێت، بەهۆی ئەو سایلۆوە نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە بە وەرگەڕان و سووتانەوە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 19ـەی دیکەش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکردووە چەند بریندارێک بەهۆی رووداوەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نازانرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی