رێبەرێکی لێ نەبوو
شیعەکان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دەستپێکرد
ئەحمەد مستەفا
پەیڕەوکارانی شیعە، ئەم بەیانییە زووە چوونە پەرستگاکان، یان ئەو گۆڕەپانانەی بۆ نوێژی جەژن دیاری کرابوو، لە وڵاتانی عێراق و ئێران جیاوازتر بوو، ئەو پەیڕەوکارانە لە یادی یەکێک لە رەمەزە دیارەکانی شیعە عەلی خامەنەیی بوون.
کە 28.2.2026 لە هێرشکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئێران کرایە ئامانج و کوژرا، ئەمە یەکەم جەژن ئەو پەیڕەو کارانەیە بێ خامەنەیی.
تەنانەی ئەمڕۆ، لە پەرستگای ئیمام خامەنەیی لە تاران، پەیڕەوکارانی شیعە و مامۆستایانی ئاینی لەوێ بوون، وەک پێشتر وێنەی خامەنەیی و کورسی و مێز و ئامادەکاری تەواو کرابوو، بۆ ئەو جێگەی ساڵانە عەلی خامەنەیی وتاری تێدا دەدا، بەڵام ئەم جەژنەیان بێ ئەو بەڕێ دەکەن.
گەرچی دوێنی لای پەیڕەوکارانی سوننە جەژن بوو، بەڵام پیێشتر، نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عیێراق رایگەیاند، مانگی هیلالی شەوال نەبینراوە، بۆیە رۆژی هەینی دەبێتە 30مین رۆژی مانگی رەمەزان و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.