"کەشتییەکان هی ئیسرائیلن"
ئێران دیمەنی نوێی ئەو کەشتیانەی بڵاوکردەوە کە دەستی بەسەرداگرتوون
964+
شۆڕش قادری
ئێران دیمەنی نوێی ئەو کەشتیانەی بڵاوکردەوە کە لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەرداگیراوە و دەڵێن، “کەشتییەکان هی ئیسرائیلن”.
هەفتەی رابردوو هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە، کە “سەربە ئیسرائیلن”، ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 میدیای ئێران ڤیدیۆی ئەو کەشتیانەی وەک نوێترین دیمەن لە گەرووی هورمز بڵاوکردووەتەوە کە کەسێک لە ڤیدیۆکەدا قسە دەکات و دەڵێت، “ئاڵای ئێران لەلایەن کارمەندانی کەشتییەکەوە هەڵدراوە و دەشەکێتەوە”.