لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تا 12:00ـەی شەو

هاتوچۆی بارهەڵگر بە رۆژ بۆناو کەرکوک قەدەغە کرا

964+

توانا نەقی

دوای رووداوە هاتوچۆ کارەساتبارەکەی ئەم ئێوارەی کەرکوک پارێزگار بڕیاری دا بە تەواوی رۆژ و تا 12ـەی شەویش هاتوچۆی بارهەڵگر لەناو شارەکە قەدەغە بێت.

پەیجی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بە بڕیاری محەمەد سەمعانی پارێزگار وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی باڵا فەرمانی بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە هاتوچۆی هەموو بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی شەو قەدەغە بێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ئۆتۆمبێلێکی سایلۆی چیمەنتۆ ئەم ئێوارە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و زیانی بە 30 ئۆتۆمبێل گەیاندووە و 21 کەسی بریندار کردووە و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکەی کەرکوک زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبووە

رووداوەکەی کەرکوک زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبووە