عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە بەرەو روسیا بەڕێکەوت – وێنە؛ میدیای ئێران
'لەگەڵ پوتن کۆدەبێتەوە"
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە بەرەو روسیا بەڕێکەوت
964+
شۆڕش قادری
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە بەرەو روسیا بەڕێکەوت و دەیهەوێ هەرچۆنێک بێ، شتێک بە شتێک بگەیەنێت.
کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ رایگەیاند، سبەی دووشممە عێراقچی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە و لەبارەی جەنگی ئێران و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.
چەند رۆژێک پێش ئێستا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران چووە پاکستان، پێش سەردانەکەی میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، عێراقچی زنجیرەیەک سەردان بۆ وڵاتانی پاکستان و عومان و روسیە ئەنجام دەدات، هەرچەندە قەراربوو دوێنێ شاندێکی ئەمریکاش بچێتە ئیسلام ئاباد، بەڵام بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەردانەکە هەڵوەشایەوە، ئەمڕۆ عێراقچی لە ئیسلام ئابادەوە چووە مەسقەتی پایتەختی عومان و هەر ئەمڕۆش گەڕایەوە ئیسلام ئاباد و لەگەڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان دیسان کۆبووەوە، ئەوا ئێستاش لەڕێدایە بەرەو مۆسکۆ.