وشکانی و ئاسمانی

کەی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە؟

964+

توانان نەقی

سێ رۆژی دیکە حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و پێنج رۆژ دوای ئەوەش لە رێگەی ئاسمانییەوە حاجیان بەڕێ دەکەون.

وردە وردە حاجیان کۆتاییان بە فەریزەی حەج هێناوە و ئیتر ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوە.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، ئەو حاجیانەی لە رێگەی وشکانییەوە رۆشتوون بۆ حەج هەر لەو رێگەیەوە کە رۆژی 20.6.2024 دەگەڕێنەوە هەرێم.

وتیشی، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە لە رێگەی وشکانیەوە دەگەڕێنەوە سەرجەمیان 1700 حاجین و بە یەکجار دەگەڕێنەوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی ئاسمانی کاروان ستونی وتی، ئەو حاجیانەی لە رێگەی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە لە رۆژی 25.6.2024 یەکەم گەشت دەست پێدەکات و دەگەڕێنەوە هەرێم.

تەواوی پارەی موچە گەیشت و حەج و عومرە هۆشداری لە دوو جۆ...

تەواوی پارەی موچە گەیشت و حەج و عومرە هۆشداری لە دوو جۆر ڤیزا دەدات