یەک بەرمیل

نرخى نەوت لەسەروو 115 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

مانگێک لە شەڕەکە تێپەڕیوە، نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخى نەوت 2.87 دۆلارى ترى چووەتەسەر و برێنت بە سەروو 115 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30.3.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 115 دۆلار و 05 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت، نرخی نەوتی خاوی تێکساس لە سەرووی 101 دۆلارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى ئەوەهات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وادەی لێدانی ژێرخانی وزەی ئێرانی بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژکردەوە.

هه‌روه‌ها له‌ ئاستی نه‌وتی عێراقیشدا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرە جۆری قورس بە رێژەی 6% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 105 دۆلار.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دانوستان له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نرخی نه‌وتی دانه‌به‌زاند، به‌ڵكو به‌رزی كرده‌وه‌.