لە پارێزگای هەولێر

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانی گیانی و مادییەکانی جەنگی ئێران پێکهێنرا

شۆڕش قادری

پارێزگاری هەولێر لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانی گیانی و ماددییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران پێکهێنا.

بەپێی نووسراوێک و بە فەرمانێکی کارگێڕی کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، پارێزگاری هەولێر لیژنەیەکی بەمەبەستی تۆمارکردنی زیانە گیانی و مادییەکانی لێکەوتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکهێناوە.

لیژنەکە لە 9 کەس و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ پێکهاتووە.

وێنەیەکی فەرمانەکە لە خوارەوە دانراوە:

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانی گیانی و مادییەکانی جەنگی ئێران پێکهێنرا