سێ رۆژ بوو بێ سۆراغ بوو

 پیاوە 73 ساڵەکەى زاخۆ بە خنکاوى دۆزرایەوە

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمى ئەو پیاوە تەمەن 73 ساڵەى زاخۆ لە رووبارى خابوور دەرهێنرایەوە کە سێ رۆژ بوو بێ سۆراغ بوو.

کاتژمیر 6:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمى حەمید محەمەد لە رووبارى خابوو دەرهێنرایەوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت،”لە نزیک گوندى دورنەخێ لە رووبارى خابوور تەرمى ئەو کەسە دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوە”.

964 دەزانێت، ئەوە چوارەمین حاڵەتى خنکانە کە لەمساڵدا لە رووبارى خابوور تۆمار کرابێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح