گەڕەکەکان و کاتەکەش دەستنیشان کرا

گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی ئاوی ماڵانی کالار کرا

کەلار

964+

ژووری هەواڵ

دوای گۆرینی کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە کەلار کاتی پێدانی ئاویش بۆ گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەمووی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەوە رێکخراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بڵاویکردەوە، لە دوای بڕیاری قایمقامی شاری کەلار کە تێدا بڕیاردرا بە رێکخستن و دیاری کردنی پێدانی کاتژمێرەکانی مۆلیدە تایبەتەکان کە ئەبێت رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ـەی نێوەڕۆ کاربکەن بۆ کاتژمێر 1:00ـی شەو بۆیە کاتی دابەشکردنی ئاوی بە شێوەیەک رێکخستەوە لەگەڵ کارەبای گەڕەکەکان بگونجێت هەمووان سود لە کاتی دابەشکردنی ئاو وەربگرن

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە لە سبەێنی بەیانی یەکشەممەوە دابەشکردنی ئاو لە کاتژمێر12:00ـەی نێوەڕۆ دەست پێدەکات لە هەر دوو وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی کەلار _1 و 2)

سبەی نیوەڕۆ گەڕەکانی ( راپەڕین نزیک مزگەوتی تەقوا، ماڵەکانی پشت یاریگای شێروانە) کاتژمێر 12:00 نێوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:30 پاشان گەڕەکەکانی ( شۆڕش یەک، شۆڕش دوو)

هەروەها هەر سبەینێ نێوەڕۆ ئاو بۆ ئەم گەڕەکانە دابەشدەکرێت گەڕەکی( بەردەسور، نەورۆز )کاتژمێر 12:00ـەی نێوەڕۆ بۆ کاتژمێر 2:00
گەڕەکەکانی ( گۆران، شوقەکانی گۆرا، ئەندازیاران، ئازادی ) لە کاتژمێر2:00 بۆ کاتژمێر 5:30