خوێندکاران ئاسوودەن

زانکۆیەک هەموو رۆژی شەممان لە هەفتەکەدا بەجلی كوردییەوە دەوام دەكەن

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

خوێندكارانی زانكۆی ئەربیلی تایبەت ئەمرۆ بەجلی كوردییەوە دەستیان بەدەوامی ساڵی نوێی خوێندن كرد و رۆژێكی تایبەتیشیان داناوە بۆ جلی كوردی کە هەموو شەممەیەکە.

مامۆستا ئاسۆ سەرۆكی بەشی كارگێری بۆ 964وتی، دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوەكانی رادەستكردینەوە ئینجا بانگمان كردن داوامان لە قۆناغی یەك كردووە بەجلی كوردیەوە بێنە دەوام هەروەها رۆژی شەممان بەجلی كوردیوە دەوام دەكەین.

زەیتۆ ئەحمەد خوێندكاری زانكۆیە و بۆ 964 وتی” لە منداڵیەوە ئارەزوومە جلی كوردی بپۆشم و زۆر ئاسوودەم لەگەڵی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی