سه‌رپێچیكارێكیان داوه‌ته‌ دادگا

بزانه‌ به‌م نیوه‌ شه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كوێن؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌م نیوه‌شه‌وه‌ لیژنه‌ى چاودێرى قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر 300 دانه‌ى پاككه‌ره‌وه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی داوه‌ته‌ دادگا.

قایمقامییه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مشه‌و لەلایەن بازگەی زەمەقییەوە ئاگادار کراونەته‌وە لە هەبوونی بڕێکی مەوادی بەسەرچووی تعقیم، ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌.

مه‌وادەكه‌ بریتی بووه‌ له‌ 10 کارتۆن، هەرکارتۆنێك 30 دانەی تێدابوو، واتە 300 دانەی 250ملم و دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى، ته‌له‌فیش كراوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ر خاوەنەکەی گرتووه‌ته‌به‌ر و  ڕووبەڕووی دادگایان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى به‌ 5 ملی...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى به‌ 5 ملیۆن دینار سزا درا