هاوڵاتیان بە دەوری ئۆتۆمبێلی کەسە کوژراوەکەن. فۆتۆ: 964
لێکوڵینەوە بەردەوامە
پۆلیسی شێخان: كه‌سێك له ناو ئۆتۆمبێلەكەی بە كوژراوی دۆزرایەوە
زه‌ید كۆچه‌ر
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شێخان بە 964ی وت، گەنجێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژراوە.
بە پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی 964 تۆمەتباران هەڵهاتوون.
پیاوه‌كه‌ی كوژراوه، هێشتا ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه كێیه.
نوێکرایەوە: 12:25
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای شێخان به 964ی راگه‌یاند، كوژراوه‌كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانه و پێده‌چێت له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرابێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ته‌رمی كوژراوه‌كه له نێوان سه‌ربازگه‌ی خنس و گوندی ئافریڤا له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت، خوێن له‌سه‌ر كوشنی ته‌نیشت شوفێریش هه‌بووه.
هێشتا دیار نییه هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه چییه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا