شاندێکی هەرێم لەوێ بوون
لە بەریتانیا پرسی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن به مرۆڤ تاووتوێکرا
فەرهاد حەسەن
شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و وه‌زاره‌تی داد پرسی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن به مرۆڤ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی به‌ریتانیا تاوتوێ كرد.
شاندەكە ماوەی حەوت رۆژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن به مرۆڤ كۆبوونه‌تەوەو خەریکی ئەو تاووتوێکردنە بوونە.
ژماره‌یه‌ك دادوه‌ریی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك و راوێژكار پێكهاتەی شاندەکە بوون و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگا یاسایی و كۆچ و كۆچبه‌ران و تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن به مرۆڤ كۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، له کۆبوونەوەکاندا هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمون و هاوكاریی به‌ریتانیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كراوەته‌وه.