لەبەنزینخانە دەستدرێژی كردبووە سەر هاوڵاتیەك

وەزارەتی ناوخۆ عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک دەركرد

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ناوخۆ فەرمانێكی دەركرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و راگرتنی کارمەندێک لە پۆلیسی وزەی كەركوك بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر هاوڵاتییەك لە یەكێك لە بەنزینخانەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كە ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، حسێن عەوادی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و راگرتنی کارمەندێکی پۆلیسی وزەی كەركوكی دەركرد بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر هاوڵاتییەك لە یەكێك لە بەنزینخانەكان.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوەكردووەتەوە، کەئەم كردەوە تاكەكەسییە نوێنەرایەتی رێبازی خۆی یان بەها پیشەییەكانی خۆی ناكات و بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی ئەو جۆرە كەیسانە و رێكاری یاسایی گونجاو بەرامبەر ئەو بەرپرسانە دەگرێتەبەر.