دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی راپەڕین دەردەکەوێت. وێنە:لاپەڕەی فەرمی پۆلیسی راپەڕین.
دەستگیرکراوەکان دوو ژن و کچێکن
سێ کەس لەسەر دزینی ئێکسسوارات دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە قەڵادزێ سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن لە دوکانێکی ئیکسسوارات دەستگیر کران، پۆلیسیش دەڵێت، لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە دۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.6.2024، رائید رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، دەستگیر کراوەکان لە دوو ژن و کچێک پێکهاتوون، خاوەنی دوکانێکی ئێکسسوارات سکاڵای هەبووە لەسەریان.
“لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە لە گەڕەکی ئاشتی دوکانی ئێکسسواراتی هەیە، بەوتەی خۆی هەندێک کەلوپەلی لە دوکانەکەیدا دزراوە، هێزەکەنمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد بە سود وەرگرتن له کامێرای چاودێری سێ کەسیان لە رەگەزی (مێ) دەستگیرکرد کە دوو ژن و کچێکن”، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وای وت.
دەستگیرکراوەکان دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی هەرسێ تۆمەتبارەکە راگیراون.