بزانە چی لەناو موبایلەکانیاندا هەبووە؟

لە بەغدا 6 ساڵ زیندانی بەسەر 4 بانگەشەکاری حزبی بەعسی قەدەغەکراودا سەپێندرا

964+

فەرهاد حەسەن

لە دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا بڕیاردرا شەش ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەس بسەپێندرێت، بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو.

ئەنجومەنی دادوەری لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای زیندانی بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ چوار تاوانبار دەرکرد، بەهۆی تاوانی پەیوەندیکردن و بانگەشەکردن بۆ بیرۆکەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو.

ئاشکرای کردووە “لەناو مۆبایلی تاوانبارەکاندا دەست بەسەر چەند بڵاوکراوەیەکدا گیراوە کە بانگەشە بۆ بیرۆکەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو دەکەن، ئەوەش لە پارێزگای کەرکوک لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2026”.

دووپاتی کردووەتەوە، کە ئەو حوکمەی لە دژیان دەرچووە بەپشتبەستن بە ئەحکامەکانی ماددەی 8/ یەکەم لە یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و قەوارە و حزب و چالاکییە رەگەزپەرستی و تیرۆریستی و تەکفیرییەکان، ژمارە 32ی ساڵی 2016، و بە ئاماژەدان بە ماددەکانی بەشداریکردنی 47 و 48 و 49 لە یاسای سزادان.

لەسەر فرۆشتنى کۆرپەکەى؛ دادگاى کەرخ شەش ساڵ زیندانى بۆ...

لەسەر فرۆشتنى کۆرپەکەى؛ دادگاى کەرخ شەش ساڵ زیندانى بۆ دایکێک برییەوە