410 هەزار دۆنم چێندراوە

پێدەچێ کۆتایی مانگ دروێنەی گەنم لە کەرکوک دەستپێبکات

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک تاوەکو ئێستا کاتی دروێنەی گەنم دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە کۆتایی ئەم مانگ دەستپێبکات، ئەم قسەیە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەوترا لەم رۆژانە دەستدەکرێ بە دروێنەی گەنم لە دەشتە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە.

بەو پێیەی کەرکوک لەسەر گەرمەسێر حساب دەکرێ، گەنم لەوێ زووتر خۆی پێدەگەیەنێ و دەڕاسەکان بۆ دورینەوەی ملی رێگە دەگرنەبەر، بەپێی قسەی بەرپرسانی کشتوکاڵ بێت، پێدەچێت بەرهەمی  ئەمساڵ لەساڵانی رابردوو کەمتر بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.5.2026، مەهدی زەین عابدین یاریدەدەری بەرێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک بە 964ـی وت، بەسەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربارەی دروێنەی گەنم ئەنجامدراوە، لەوانە سایلۆی کەرکوک، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بەرگری شارستانی، کارەبا و کشتوکاڵ و چەند فەرمانگەیەکی دیکە.

لە شارەکە، تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە کەی دەرگای سایلۆکان بکرێتەوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران، بەڵام نوسراو کراوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، مەهدی زەین عابدین وتی، چاوەڕوانی “نۆرەی ئەلیکترۆنی” دەکەین لە لایەن وەزارەتەوە پێیان بگات، تائێستاش نوسراویان بۆ نەهاتووە بەرهەمی زیادەی دەرەوەی پلانی وەرگرتن، وەربگیردرێ.

بەرگری شارستانی داوای ژمارەی دۆنم و داچێنراوی کردووە تا بۆ وەرزی هاوین و وشکبوونی پووش و پاوان و کۆنتڕؤڵی ئاگر، خۆی، ئۆتۆمبێل و هێزەکانی ئامادە بکات، ساڵی رابردوو نزیکەی 600 هەزار دۆنم زەوی داچێنرا بوو بە گەنم، ئەمساڵ بە پێی رێنمایی وەزارەتی بازرگانی عێراق کەمکراوەتەوە بۆ 410 هەزار دۆنم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەنم ملی درێژکردووە و دەڕاسەکان بۆ دروێنە خۆیان حازر د...

گەنم ملی درێژکردووە و دەڕاسەکان بۆ دروێنە خۆیان حازر دەکەن

مێرووی

مێرووی "سن" لەناو گەنمی چێندراوی سنووری دهۆک بڵاوبووەتەوە