هێشتا چلەی زستانە

زیاتر لە پێنج مەتر بەفر لە چیای حەسەن بەگ باریوە

964+

ئاكام غەفور – چیای حەسەن بەگ

هێشتا لە چیای حەسەن بەگ لە سنووری سۆران چلەی زستانێکی ساردە و پێنج شەش مەتر بەفر بەسەریەکەوە کۆبووەتەوە.

پەیامنێری 964 لە رێگەی سەرچیاکە وەستاوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بەفرەی هەیە بە درێژایی هاوینیش دەمێنێتەوە.

هەروەها ئەوەش باس دەکات، پلەکانی گەرما بە رۆژ لە پێنج پلەی سیلیزی تێناپەڕێ و بە کورتی ئەگەر بچیتە ئەوێ و جلێکی باشت لەبەر نەبێت، لە سەرما رەقدەبیتەوە.

چیای حەسەن بەگ دوو هەزار و 533 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و گەشتیارانیش رووی تێدەکەن، لەو چیایانەیە کە زۆرترین رووەکی سروشتی تێدایە و چیایەکی ستراتیژیی کوردستانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمبێلێک لە چیای حەسەن بەگ وەرگەڕاو کەسێک گیانی لەدە...

ئۆتۆمبێلێک لە چیای حەسەن بەگ وەرگەڕاو کەسێک گیانی لەدەستدا