گرافیک 964
پەتاکە مەترسی دار نییە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ 964: هیچ حاڵەتەێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەتایبەت لە ناو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ترسی ناوێت نە پەتاکە زۆر مەترسی دارە و نە کۆلێرایە.
بەهۆی گەرما و نزیکبوونەوەی تەواو لە وەرزی هاوین پەتای سکچون و رشانەوە زۆر زیادی کردووە و لە هەندێک شوێنیش وا بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو پەتایە مەترسیدارە و پەتای کۆلێرایە.
سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە 964ـی وت، هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پەتای سکچون و رشانەوەیە کە زیاتر لە ناو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە.
وتیشی،رێنماییان ناردووە بۆ سەرجەم بەڕێەوەبەرایەتی گشتی تەندروستیەکان و سەرجەم خۆپارێزییەکانێشێ تیادایە، بەنموونە ئاگادار بوون لە جۆری خواردن و شوشتنەوەی سەوزەو میوە هەەروەها نەهێڵن منداڵ لەدەرەوە نان یان خواردن بخۆن و زۆر رێنمایی دیکە.
بە پێی ئەو پشکنینانەی کردوویانە هیچ لەو حاڵەتانە کۆلێرانین و مەترسییان نییە تەنیا ئەوەیە بەهۆی گەرماوە لە ناو منداڵاندا سکچوون بڵاو بووەتەوە و ئەوانەی دەڵێن کۆلێرایە لە خۆیانەوە بە ناوی تەندروستییەوە قسە دەکەن، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وای وت.