دۆست و دوژمنی جیاکردووەتەوە
ئێران هاتوچۆ بە تەنگەی هورمز سنووردار دەکات
فەرهاد حەسەن
ئێران رایگەیاند کە هاتوچۆکردن بە تەنگەی هورمز سنووردارە و تەنیا رێگا بە دۆستەکانیان دەدەن و رێگریش لە دوژمنان دەکرێت ودەڵێت “ههمووان دهتوانن بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، جگه له دوژمن”.
عەلی موسەوی، نوێنەری ئێران لە رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی، بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، کەشتییەکان دەتوانن بەپێی رێکخستنە ئەمنییەکان بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، بهڵام ئهم رێگهدانه كهشتییهكانی دوژمن ناگرێتهوه”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پابەندبونە نێودەوڵەتییەکان دەبێت لەگەڵ رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی ئێران و مافەکانی ئێران بگونجێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئێران ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە بکات بۆ باشترکردنی سەلامەتی دەریایی”.
نوێنەری ئێران لەو رێکخراوە دەشڵێت “تەنگەی هورمز بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە جگە لە دوژمن بەو پێیەی سەلامەتی کەشتیەکان پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران هەیە و دەستدرێژیی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیستی هۆکاری بنەڕەتی دۆخی ئێستای کەنداو و هورمزن”.