بەرگری شارستانی تیمان بۆ دەنێرێت

لە گوندێکی رواندز داڕمانی گردێک مەترسی لەسەر 10 ماڵ دروستکردووە

ئاکام غەفور – رواندز

لە گوندی گەرەوانی سەر بە قەزای رواندز، بە هۆی بارانی زۆر گردێک داڕماوە و مەترسی لەسەر 10 ماڵ دروستکردووە و گوندنشینان دەڵێن ئەمشەو ناتوانین لە ماڵەکانمان بمێنینەوە.

فاخیر ئیبراهیم، هاوڵاتییەکی گوندەکە بە 964 ی وت، داڕمانی گردەکە چەندین بەردی گەورەی لەقاندووە و ئەمەش دەترسی لەسەر ژیان ئەم ماڵانە دروستکردووە کە لەخوار باردەکانەوەن.

964 پەیوەندی بە کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆرانەوە کرد، ئەویش ئامادەیی دەربڕی کە هەر ئەمڕۆ تیمێک دەنێرێتە ئەو گوندە و چارەسەری ئەم کێشەیەیان بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن