لە دوو هۆڵی لەشجوانی

نزیکەی 160 هەزار کەپسول لە دهۆک دەستی بەسەرداگیرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەی چاودێری مەلەوانگە و هۆڵەکانی وەرزشی دهۆک بڕیاری داخستن و سزادانی دوو هۆڵی لەشجوانی و مەلەوانگەیەک بەهۆی سەرپێچییەوە دەرکراوە.

هەر لەلایەن ئەو لیژنەیەوە دەست گیراوە بەسەر کۆڵێک داو و دەرمانی تایبەت بە لەشجوانی و هۆڕمۆنات و ڤیتامین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی گشتی دهۆک بڵاویکردەوە، لیژنەکە توانیویانە دەست بگرن بەسەر 155 هەزار و 530 کەپسول و چوار هەزار و 630 حەپ وفەوار و ڤیتامین و کانزا و تەواوکەری خۆراکی گیراوە.

جگە لەوانەش دەستیانگرتووە بەسەر 30 تیوبی مەڵهەم و 40 پارچە ڤیتامین کە هەموویان قەدەغە کراو و خراپبوو بوون.

تەندروستی دەڵێت، رێکاری یاساییان بەرامبەر ئەو شوێنانە گرتووەتە بەر و سزایان دەدەن.

لێخۆشبوون بۆ هەموو هۆڵەکانی لەشجوانی دەرکرا

لێخۆشبوون بۆ هەموو هۆڵەکانی لەشجوانی دەرکرا