رێڕەوی ئاوی زەڵم دەگۆڕن
بوو بە هەشت رۆژ و تەرمی منداڵە گەشتیارەکە نەدۆزراوەتەوە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ماوەی هەشت رەژە تەرمی ئەو منداڵە گەشتیارەی کەوتبووە ناو سەرچاوەی ئاوی زاڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە خۆبەخشێکیش دەڵێت، رێڕەوی ئاوەکە دەگۆڕن بۆ ئەوەی گەڕان بەدوایدا ئاسانتر بێت.
روداوەکە، لە درەنگانی ئێوارەی رۆژی 9.6.2026 روویداوە منداڵەکە لە رەگەزى کچە و گەشتیارى خەڵکى پارێزگاى کەربەلایە، بە وتەى دایکى لە دەورووبەرى کاتژمێر 5:00ـى ئێوارەی ئەو رۆژە بۆ وێنەگرتن چووەتە نزیک ئاوەکە و دواتر نەگەڕاوەتەوە و دیارنییە.
بەرهەم مەحمود عەبدوڵا، یەکێک لە هاوڵاتییە خۆبەخشەکان، بە 964 ی وت، ئەمڕۆ لە هەوڵێکدا رێڕەوی ئاوەکە دەگۆڕن بۆ ئەوەی ئاوەکە کام ببێتەوە و گەڕان بەدوایدا ئاسانتر بێت.
وتیشی “کەسوکاری منداڵەکە لە ماڵی ئێمەن و باوکەکەی تەواو رووخاوە و هەر لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی کچەکەیەتی”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن