پشتگیری بڕیارەکەی "سەدر"ی نەکرد
حزبوڵای عێراق بێبه‌ری بوونی خۆی له هه‌ر كه‌سێك راگه‌یاند کە چه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات
فەرهاد حەسەن
کتائیبی حزبوڵای عێراق، وەک وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، كە داوایكردبوو گروپەكان چەك رادەستی حكومەت بكەن رایگەیاند، پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی ئەو لایەنانە دەكات كە بەشێك نین لە بەرەی مقاوەمە و دەیانەوێت چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تد بێت. ئامادەییشیان بۆ هاوكاری لە گواستنەوە و كۆگاكردنی چەكەكان دەربڕی.
ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنی لە “کتائیبی حزبوڵا”ـی عێراق لە رێگەی پلاتفۆرمی “X”ـەوە نووسیویەتی “کاری جیهادی ئەمڕۆ واجبێکی کیفاییە و ئێمە لەبری ئەوانەی بڕیاری وازهێنانیان داوە ئەنجامی دەدەین، ئەگەریش پێویستمان پێیان بێت ئەوا ئەوان نزیکن و کەمتەرخەمی ناکەن”.
ئەوان، ئامادەن بۆ هاوکاری و گێڕانی رۆڵێکی بنیادنەر بەمەبەستی پێشکەشکردنی هەندێک ئاسانکاری و رێنمایی لە نێوان ئەو لایەنانە و سەرکردایەتی حەشدی شەعبی کە پەیوەندیدارە بەم دۆسییەیەوە.
عەساف لەبارەی هاوكارییەكانەوە دەڵێت، “دەتوانین سەرپەرشتی سەرژمێریکردنی چەکەکان و گواستنەوە و کۆگاکردنیان بە شێوەیەکی ئارام بكەین، لەگەڵ وەرگرتنی هەندێک چەکی تایبەت کە کەسی پسپۆڕیان لە دەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، خۆکوژ، موشەکی جوال، دژە تانک و هەروەها ئامادەین پارەکەشیان بدەین”.
بەوتەی موجاهید عەساف، بێبه‌ری بوونی خۆیان له هه‌ر كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نن كه سوكایه‌تی به هه‌ر گروپێك بكات كه ئێستا یاخود له ئاینده‌دا ده‌ستبه‌رداری كاری جیهادی ببێت و چه‌كی خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات، چونكه به قسه‌ی ئه‌و، ئه‌م گروپانه پێشتریش له‌ناو موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی‌دا نه‌بوون”.
ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، موقتەدا سەدر یەکگرتنی باڵە سەربازییەکەی «سەرایا سەلام»ی لە ناو دەوڵەتدا راگەیاند و داوای لە فەسیڵەکانی «حەشدی شەعبی» کرد چەکەکانیان رادەست بکەن.
دوای رۆژێک لە بڕیارەکە، سەدر فەرمانی بە سەرکردەکانی “سەرایا سەلام” کرد کە رێکارەکانی جیابوونەوە و یەکگرتن لەگەڵ دەوڵەتدا لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو بکەن.
پێشتریش سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کە دووپاتیکردبووەوە پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەت دابێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی سەدر کرد و پێیوابوو کە ئەمە “رێڕەوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و چەسپاندنی پرەنسیپی قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا”.