سەلاجەیەک ئاگری بەردایە ماڵێک
بەرگری شارستانی کەمێک درەنگتر بچوبایە هەموو ئەندامانی خێزانەکە دەسووتان
ژووری هەواڵ
ماڵێک بەهۆی سەلاجەیەکەوە ئاگری گرت و هەموو ئەندامانی ماڵەکە لە ژوورەوە گیریان خواردبوو تا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە دوا ساتەکاندا فریایان کەوتن.
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە لە بەعقوبە روویدا، خێزانەکە نەیانزانیبوو سویچ پلاکی سەلاجەکەیان شۆرتی کردووە، لە پڕ ئاگر بەناو هەموو ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوەو لە ژوورەوە گیریان خواردووە نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی دیالە بە 964ی وت ”ئەندامانی خێزانەکە نزیکبوون لەوەی بە ئاگرەکە بسوتێن، خێرا گەیشتن و رزگارمان کردن، بەڵام هەندێکیان تەنگەنەفەس بوو بوون”.
باس لەوە دەکات کە زوو ناسنامەو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان لە ماڵەکە دەرهێناوەو نەیانهێشتووە بسوتێن ”زیانی گیانی نەبوو، بەڵام ماڵەکە بە تەواوی سوتاوە”.