لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قەراربوو بەبۆنەی ئازادکردنی عێراق پشوو بێ
پشووەکەی سبەینێ هەڵوەشایەوە و دەوام ئاساییە
شۆڕش قادری
هەرچەندە قەراربوو سبەی بەبۆنەی ئازادکردنی عێراق پشووی فەرمی بێت لە کوردستان، بەڵام فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە.
کەمێک پێش ئێستا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 9.4.2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاندبوو، سبەی بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەت و بەبۆنەی رۆژی ئازادکردنی عێراق لە رژێمی دیکتاتۆری سەرکوتکار، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.