سەرۆک کۆماری نوێی عێراق نزار ئامێدی
ئەمڕۆ دەستبەکار بوو
سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق دەوروتەسلیمی کرد
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک کۆماری نوێی عێراق نزار ئامێدی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەرکەکەی دەستپێکرد و دەوروتەسلیمی لەگەڵ سەرۆکی پێشوو لەتیف رەشید کرد.
لە رێوڕەسێمکدا لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق نزار ئامێدی، دوای ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراقەوە بە سەرۆک هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026 دەستبەکار بوو.
رێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی سرودی نیشتمانیی عێراق و بەشداریی سەرۆک کۆماری پێشوو لەتیف رەشید ئەنجامدرا و دەوروتەسلیم کرا.
دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرا، کە پشکی کوردە و تێیدا نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بووە سەرۆک کۆمار.
نزار ئامێدى کێیە؟
ناو: نزار محەمەد سەعید ئامێدی.
ساڵى لەدایکبوون: 1968
پێگەی حزبی: ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە.
لە ساڵى 2005 تا 2022 راوێژکارى سەرۆک کۆمار بووە، لە سەردەمى سەرۆکایەتی هەریەکە لە مام جەلال و د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-دا
لە کۆتایی ساڵی 2022 وەک وەزیری ژینگەی عێراق لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەستبەکاربوو و دواتر لە 25.10.2024، دەستى لەکارکێشایەوە؟
لە ساڵی 2024 کراوە بە لێپرسراوى مەکتەبى سیاسى یەکێتی نیشتمانیى کوردستان لە بەغداد.