خاوەن مەزرەعەیەک پەنی ناوەتەوە

حەوت کاتژمێرە زاوا دەسوتێت

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

بۆ حەوت کاتژمێر دەچێت ئاگرێکی گەورە لە چیای زاوای دهۆک کەوتووەتەوە بە ئامان و زامان کۆنترۆڵ ناکرێت، بەزمەکە هەمووی بەهۆی خاوەن باخێکی ئەو ناوەوە سەریهەڵداوە.

ئاگرەکە کاتژمێر 12:30 کەوتووەتەوە لە دیوی گوندی (تافەرەشێ)وە، خاوەن باخێک (مەزرەعە) لە باخەکەی خۆی ئاگری کردووەتەوە، لەپڕ لە دەستی دەرچووەو بە چیاکەدا هەڵگەڕاوە، ئەم زانیارییە 964 لە رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە گوێی لێبوو.

تیمەکانی بەرگری شارستانی زوو چونەتە ئەوێ، بەڵام لەبەر ئەوەی رێگاکەی سەختە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتووە، ئیتر زوو پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەو پۆلیسی دارستان و پاوان چوون بە دەمیانەوە، بەڵام هێشتا بۆیان کۆنترۆڵ نەکراوە.

زیاتر لە پێنج کاتژمێرە ئاگر کەوتووەتەوە لە چیایی زاوا و لە نزیک گوندی تافەرەشێی سەر بە پاریزگای دهۆک و تاوەکو ئیستا کۆنترۆل نەکراوە.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە 964ی وت ”دارێکی زۆری مازوو بەڕوو سووتاون، بەشێکی زۆری ئاگرەکەمان کۆنترۆکردووە، بەڵام هێشتا هەر ماوە، تا هەمووی کۆنترۆڵ نەکەین جێی ناهێڵین”.
چیای زاوا لە چیا هەرە دیارەکانی دهۆکەو بەسەر شارەکەدا دەڕوانێت، بەم ساڵانەی دوایی چەندین پرۆژەی گەشتیاری گرنگی تێدا کراوەتەوە.

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە

لە دهۆک ئاگر لە شاخی کێلیا شەدا کەوتووەتەوە