باسی ئازارەکانی کورد دەکات

دۆکیۆمێنتی تاریکی لە لەندەن نمایش کرا

ژووری هەواڵ

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە پێشانگایەکی شێوەکاری لە ژێر ناونیشانی دۆکیۆمێنتی تاریکی کە باس لە هەموو ئازارەکانی کورد و ئەنفال دەکات نمایش کرا.

دکتۆر عوسمان ئەحمەد هونەرمەن و خاوەنی پێشانگا بۆ 964 وتی، ئەم تابلۆیانە هەرمووی باس لە ژان و ئازارەکانی گەلێکی زیندوو دەکات و ناوەکەشی کە دۆکیۆمێنتی تارییکیە هەرلەوەوە سەرچاوەی گرتووە.

وتیشی، ئەم کارانەی لە زۆر وڵاتی دنیا نمایش کردووە ئێستاش بە پێیوستی زانیوە کە لەلەندەنەوە نمایشی بکات تا دنیا بزانێت کە بەناوی ئیسلامەوە سەردەمانێک چییان بەسەر کوردا هێناوە.

سۆران عوسمان یەکێک لە تەماشاوانانی پێشانگاکە دەڵێت، ئەم کارانە بۆ ناساندنی ئەنفال و هەموو زامەکانی کورد زۆر زەرورن و دەبێت وەک میلەتانی دیکە کە کارەساتەکانیان لەیاد ناکەن دەیان فیلم و پێشانگا و کاری هاوشێوەی لەسەر بکرێت.