سبەینێ بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دادەبەزن


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، جه‌وه‌كه‌ی فێنك ده‌بێت و نزیكه‌ی 5 پله‌ گه‌رما داده‌به‌زێت.
به‌شی كه‌شناسی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

كەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما:  نزم دەبێتەوە بە (4-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرایى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، هەرچەندە ئەمڕۆ جەوەکە فێنک دەبێت، بەڵام سبەی پلەکانی گەررما 2-3 پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 38
سلێمانی: 37
دهۆک: 36
کەرکوک: 40
هەڵەبجە: 38
زاخۆ: 37
سۆران: 35
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 42