هێرش كرایه‌سه‌ر ئێران
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر پێویست بكات له ئێران ده‌ده‌ینه‌وه
هێرش كرایه‌سه‌ر سه‌ر شارێكی ئێران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، دووپاتی کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات، درێغی ناکات لە بەکارهێنانه‌وه‌ی هێزی سەربازی دژی ئێران، هه‌ر ئه‌مشه‌ویش هێرش كرایه‌سه‌ر شارێكی ئێران.
ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.11.2026 رایگەیاند، “ئەگەر پێویست بکات، درێغی ناکەم لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی ئێران، لەوانەیە ئێستاش ئەم کارە بکەم”.
وتیشی، “رژێمی ئێران سەرەڕای ده‌ڕووخێت، هه‌رچه‌نده له لێدوانه‌كانیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هێزیی خۆیان پێشان بده‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، “ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هورموزی لەدەستداوە، منیش درێغی ناكه‌م لە گرتنەبەری هەنگاوی سەربازی، تا ئه‌و كاته‌ی بە ئامانجەکانمان ده‌گه‌ین”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی دیكه‌دا وتی، “پێویستمان بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە، ئەو رۆژانە تێپەڕین، ئێستا سەدەها ملیار دۆلاریان و گەرووی هورمزیشمان لەبەردەستدایە”.
هێرش كرایه‌سه‌ر ئێران
کاربەدەستانی ئێران ئه‌مشه‌و رایانگەیاند، شاری سیریک لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی، کە بە “دوژمنكارانە” وەسفیان کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردەوە، هێرشه‌كه سه‌ربازیی بووه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كه‌ی و زیانه‌كانی باس نه‌كردووه.