پۆلیسی سلێمانی:
سێ کەسمان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرد
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان لەسەر دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیرکردووە و دواتر دەرکەوتووە چەندین دۆسیەیان لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل لەسەرە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە لە رووداوێکی دزیکردنی ماتۆڕسکیل لە ناحیەی زەڕایەن، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دوای لیکۆڵینەوە دەرکەوتووە دوو تۆمەتباری دیکە لە تاوانەکەدا بەشداربوون و ئەوانیش لە سلێمانی دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بە دزینی چەندین ماتۆڕسکیلدا ناوە و لە چەند بنکەیەکی پۆلیسیش فەرمانی دەستگیرکردیان هەبووە.
ئەوەش هاتووە، “لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (31/443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.”