لۆگۆی هەردوو یانەی دهۆک و کارەبا
كاره‌با له پله‌ی 13یه و 33 خاڵی هه‌یه
ئه‌مڕۆ دهۆك ده‌یه‌وێت كاره‌با ببڕێت
964+
سۆما حەکیم زادە
ئه‌مڕۆ ئێواره له یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی دهۆك له شاری به‌غدا و له یارییه‌كی گرنگی هه‌فته‌ی 32ـى خوله‌كه‌دا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 7:00 له یاریگه‌ی زه‌وڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یانه‌ی دهۆك چاوی له‌وه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات.
یانه‌ی دهۆك ئێستا له پله‌ی شه‌شه‌مه و 48 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كاره‌با له پله‌ی 13یه و 33 خاڵی هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له‌هه‌مان كاتدا یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قاسم و حدوودیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.