لە یەکەم وەرزیدا

جود بێلینگهام باشترینە

964+

سۆما حەکیم زادە

جود بێلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی ریال مەدرید، به‌ باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی (2023-2024) ده‌ستنیشان كرا.

بێلینگهام ئه‌م وه‌رزه‌ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەشداریی 41 یاریی کردووە، 23 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کردووە.

لەسەر ئاستی لالیگا، لە ماوەی 28 یاریدا، 19 گۆڵی تۆمارکرد و 6 ئه‌سیستی كردووه‌، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا بۆ یانه‌كه‌ی.

بێلینگهام هاوینی رابردوو لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد بە به‌های زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ.

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات