خاڵخاڵان و قەرەناو دەگرێتەوە

چەند پرۆژەیەک لە سنووری ناحیەی شوان جێبەجێ دەکرێت

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناحیەی شوان و قەرەناو و کۆمەڵگەی خاڵخاڵان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای کەرکوک جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژکان خۆی لە نۆژەنکردنەوەی جگە لەوە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بینا حکومییەکانی وەک مستەوسەف، ڤێرتێرنەری شوان، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شوان، بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شوان، لەگەڵ دروستکردنی شوێنی شوشتنەوەی مەڕوماڵات، هەروەها قیرتاوکردنی چەند شەقامێک دەبینێتەوە.

شەوبۆ بەهرۆز، یەکێک لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، پرۆژەکان لەسەر بودجەی پارێزگای کەرکوک دەکرێت و بڕی ئەو گوژمەیەی بۆی دیاری کراوە پێکهاتووە لە ملیارێک و 350 ملیۆن دینار.

وتیشی، پڕۆژەکان بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێن، لە ئێستادا دەستیان کردووە بە قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی خاڵخاڵان و قەرەناو، دواتر نۆژەنکردنەوەی چەند بینایەکی حکومی ناو سەنتەری ناحیەی شوان.

خاڵخاڵان و قەرەناو، دەکەونە ئەودیوی پردی زێی تەقتەق کە سنووری حکومەتی عێراقی فیدڕاڵە، زۆر جار هاوڵاتیانی تەقتەق هەم لە پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن هەم لە پڕۆژەکانی حکومەتی عێراق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چەند پڕۆژەیه‌كی رێگاسازی كۆمەڵگەی خاڵخاڵان جێبەجێ دە...

چەند پڕۆژەیه‌كی رێگاسازی كۆمەڵگەی خاڵخاڵان جێبەجێ دەكرێت