هێزەکانی هاوپەیمانان دەکشێنەوە و عێراقیش سەرنەکەوت بۆ جامی کەنداو

دوێنێ شەو چی روویدا؟

964+

شیرین ساڵح

هەر لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق تا کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی کەنداوی 27 بە کورت و پوخت پێتان دەڵێین:

📌 بە تیروپشک عێراق و عومان کەوتنە بەرامبەر یەک و بەفەرمی هەڵبژاردەی عێراق نەگەیشتە یاری پێش کۆتایی جامی کەنداوی 27 و هەڵبژاردەی عومان سەرکەوت

📌گەنجان و دانیشتوانى پردێ، دژی شەهیدکردنی دوو مێردمنداڵەکەی پردێ لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

📌دوای چەند کاتژمێرێک لە خۆپیشاندان، بە مەرجی ئەوەی پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لیژنەکەی عەلی زەیدی بگاتە کەرکوک رێگاکەیان کردووە

📌رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک: بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دوو مێردمنداڵە کوردەی لە شەڕەکەی پردێدا کوژران بە شەهید حیساب دەکرێن

📌ئەمڕۆ ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت و دوێنێ شەو لە بەرنامەی سەعاتی سفر عەقید سەلام، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی بە وردی باسی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان دەکات و لەم لینکەوە تەواوی بەرنامەکە ببینە: https://youtu.be/lAC44UenDzY

📌ئەکسیۆس لەبارەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ دژی ئێران وتی: رەنگە ترەمپ دوای هەڵبژاردنەکان فەرمانی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران دەربکات

📌ئاکسیۆس: هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی رۆژی دووشەممە لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەدی نەهاتووە و ئێرانییەکان داوای کۆمەڵێک شت دەکەن و واشنتن ناتوانێت قبوڵی بکات

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی پنتاگۆن: ئەمریکا لە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فەرمییەکانیدایە لە عێراق و توانای هەواڵگری و سیخوڕی دەهێڵێتەوە کە دەتوانرێت لە ناوخۆی عێراقدا سوودی لێ وەربگیرێت

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی لە نزیک هەولێر کشاندەوە

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا چەند سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لە عێراق دەهێڵێتەوە بۆ پاراستنی نوێنەرە دیپلۆماسییەکانی

📌قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان دەڵێت: کۆتایی هاتنی ئەرکەکەیان بە مانای کۆتایی هاتنی هاوبەشی دوو قۆڵی نییە

📌شەڕەکەی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دەڵێت: پێنج مووشەکی بالیستی و 155 درۆنی روسیمان خستە خوارەوە

📌لەم لاشەوە وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت: بەرگری ئاسمانیمان 384 درۆنی ئۆکراینی خستە خوارەوە

📌وەزارەتی بەرگری روسیا: هێرشمان کردە سەر دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەی کیڤ و ژێرخانی بەندەری ئیزماعیل لەسەر رووباری دانوب