پەیوەندییەکان بەهێزن

قه‌باره‌ی بازرگانیی عێراق و چین زیاتر له‌ 50 ملیار دۆلاره‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین لە ماوەی دوو ساڵدا 50 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات باڵیۆزخانەی چین لە عێراق دووپاتیکردووەتەوە رێگای گەشەپێدان لە بەرژەوەندی عێراق و چین دەبێت.

جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری پلاندانانی سیاسی، هیشام عەلاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌، “پەیوەندییەکانی عەرەب و چین گرنگن، بەو پێیەی قەبارەی هاوکارییە داراییەکان گەیشتووەتە نزیکەی 400 ملیار دۆلار”.

ئاماژەی بەوەش کردووه‌، “قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 50 ملیار دۆلار بووە، هاوئاهه‌نگییه‌كی پێشکەوتوو لە نێوان بێجین و بەغدا لە بواری نەوت و گازدا هەیە، جگە لە وزەی نوێبووەوە.

دووپاتیشی کردەوە، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و یەکخستنی، بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی عێراق گرنگیی زۆری هه‌یه‌، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و زیادکردنی یەکگرتنی ئابووری، کە رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەرەپێدانی ئەم کەرتە و کەرتەکانی دیکەی غەیرە نەوتی، وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، گەشتیاری و خزمەتگوزارییەکان، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئەولەویەتەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات.

"واشنتن نایەوێ نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتە دەستی چینەوە"

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ لە کاتێکدا باڵیۆزی چین لە عێراق (کوی وی) بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی پشتڕاستی کردەوە، کە “بەرژەوەندییەکی زۆر لەلایەن عێراقییەکانەوە هەیە کە گرنگی بە پەیوەندییەکانی عێراق و چین و پەیوەندییە عەرەبییەکان بدەن”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لایەنی عێراقی ئەندامێکی زۆر گرنگە لە کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هه‌ردوو رێگای (گەشەپێدان و ئاوریشم) تەواوکەری یەکترن و لە بەرژەوەندی عێراق و چیندا دەبێت”.

بانکی بازرگانی عێراق: چاوەڕێین حکومەتی هەرێم لیستەکەم...

بانکی بازرگانی عێراق: چاوەڕێین حکومەتی هەرێم لیستەکەمان بۆ بنێرێت