تەمەنی 28 ساڵە

تەرمی ژنێک بە خنکاوی دۆزرایەوە لە گوندی “وەردەک” دۆزرایەوە

فەرهاد حەسەن

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، کە تیمەکانیان تەرمی ژنێکیان لە ئاوی رووباری خەبات بە خنکاوی دۆزیوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک، لە کاتژمێر 3:40 خولەکی ئەمڕۆ هەینی، ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی رووداوی خنکانی ژنێکی تەمەن 28 ساڵ لە گوندی  وەردەک لەکاتی مەلەکردن .

دەڵێت “دوای 35 خولەك گەڕان تواندرا لە لايەن تيمی ژێرئاوی خەبات تەرمەکە بدۆزرێتەوە و دەریبهێننو رەوانەی پزيشکی دادی کرا”.

گوندی وەردەک، سەر بە ناحیەی قەحتانیەی سنوری دەشتی نەینەوایە و دانیشتوانەکەی کاکەیی نشینن.