کارەبای سلێمانی تیمی ناردووە
رووداوێکی هاتوچۆ کارەبای ژمارەیەک شوێنی بڕی
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی 12.6.2026، کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ بووە بەهۆکاری ئەوەی چەند شوێنێک بێ کارەبا بن لەسەر رێگەی دێلێژە لە سنووری قەزای بازیان.
بەهۆی رووداوەکەوە، جگە لە بێ کارەبا بوونی ژمارەیەک شوێن گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی لێ کەوتووەتەوە.
رووداوەکە بووە بەهۆی پچڕانی هێڵی کارەبای فیدەری 33 پێشانگای نێودەوڵەتی تاسڵوجە، فیدەری 8ی گوندەکان لە وێستگەی بازیانەوە کە کارەبای حەوت گوند و کۆمەڵگایەکی گەورەی خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی و ژمارەیەک کارگە لەسەرە.
کارەبای سلێمانی، راستەخۆ دوای رووداوەکە تیمێکی هۆبەی چاکسازی تۆڕەکانی کارەبای بازیانی سەر بەڕێوەبەرایەتیەکەی راسپاردووە، لەگەڵ دابەشکردنی کارەبای دوکان دەستیان کردووە بەکارکردن و ستونێکی دیکەیان داناو کارەبایان بۆ ئەو شوێنانە گەڕێندراونەتەوە.
