لیژنەکان سەرقاڵی پشکنینن _ وێنە: راگەیاندنی قایمقامیەتی هەڵەبجە
لیژنە چوون
لە هەڵەبجە دەستبەسەر شیشی کەباب و پیاڵە و ژێرپیاڵەدا گیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە راگەیەندراوێکدا، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە دەڵێن، “لە سەیرانگەی چاوگ، دەستیان بەسەر شیشی کەباب و قۆری و پیاڵە و ژیر پیاڵەدا گرتووە”.
لیژنەکە شەوی دووشەممە لە پڕ سەردانەکەیان ئەنجامداوە و ئەمڕۆ سێشەممە 28.5.2024 ئەنجامی سەردانی و پشکنینەکانیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “شەوی دووشەممە 27.5.2024 سەردانی مەیدانیمان بۆ سەیرانگەی چاوگ ئەنجامدا و پاش گەڕان و پشکنینی ورد و پێدانی رێنمای لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە (کەبابخانە، شیرینی و ساردەمەنی، کافێ، کافتریا، مارکێت چایخانەکان دەست بەسەر کۆمەڵێک کەرەستەدا گیراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لیژنەکان دەستیان گرتووە بەسەر، (شیشی کەباب، قۆری چا، پیاڵە و ژێر پیاڵە) کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون، پاش دڵیا بووینەوە دەستییان بەسەردا گیراوە.
لیژنەکان دەڵێت، “دەست خۆشی لەوانە کراوە کە رێنمایەکانیان جێبەجێ کردووە، هەروەک هەر شوێنێک و پیشەیەک رێنمای لیژنە جێبەجێ نەکات رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە”، ئەوەشیان وتووە، “کارکردنی رۆژانەمان زامنی تەندروستییەکی تەواوی خۆشەویستانمانە”.