ئۆپەراسیۆنەکەیان لە بۆشایی ئاسمان کۆتایی هات

تیمی ئارتمیس 2 گەڕانەوە سەرزەوی

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی ناسا رایگەیاند کە کەشتییە ئاسمانییەکەی ئۆریۆن کە ئاسمانییان لە تیمی ئۆپەراسیۆنی ئارتمیس-2یان هەڵگرتووە، بە سەلامەتی گەڕایەوە سەر زەوی.

تیمی ئارتمیس 2 بە سەرکەوتوویی لە زەریای هێمن نیشتنەوە دوای گەشتێکی 10 رۆژە بە دەوری دیوی دووری مانگدا.

تیمی ئارتمیس-2 لە هەموو تیمێکی مرۆڤی پێش خۆیان دوورتر لە زەوییەوە گەشتیان کردووە و دوای 50 ساڵ گەشتی مانگیان ئەنجام دا.

کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن لە چوارچێوەی موشەکی SLS لە چوارچێوەی ئەرکی ئارتمیس-2 لە یەکی نیسان لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کێنێدی لە فلۆریدا هەڵدرا، ئەرکەکەشیان 10 رۆژی خایاند.