بۆچی لەوێ ماونەتەوە؟

چەند کارمەندێکی روسی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر ماونەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری وزەی ئەتۆم لە روسیا دەڵێت، لە کۆی ئەو 180 کارمەندەی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهرن لە ئێران، زۆرینەی تیمی تەکنیکی وڵاتەکەیان کشاندووەتەوە.

تەنیا، 180 کارمەند کارگەکەیان بەرەو شاری ئیسفەهان بەجێهشتووە.

میدیای روسیا لە زاری ئەلێکسی لیخاچۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی وزەی ئەتۆمیی روسیا بڵاویانکردەوە، زۆرینەی تیمی تەکنیکی وڵاتەکەیان، کە لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران کاریان کردووە چۆڵیان کردووە.

وە، زۆرینەی ستافی روسیا پێشتر شوێنەکەیان بەجێهێشتووە و تیمێکی بچووکیان بەجێهێشتووە، کە نزیکەی 20 کەسی تێدایە، مانەوەی چەند کارمەندێک بۆ کارى سنوردارە، جگە لە کارمەندانی ئەمنی و تەکنیکی بەرپرسیار لە چاککردنەوەی رۆتینی و سەلامەتی ئامێرە گرنگەکان.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ، روسیا دەستیکرد بە گەڕانەوەى 198 کارمەندى لە وێستگەی ئەتۆمی بوشهرى ئێران، کە پێشتر دەوروبەری وێستگەکە رووبەڕووی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بوویەوە.

جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر بنکەی ئەتۆمی بوشەهر

جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر بنکەی ئەتۆمی بوشەهر