حەبى مادەى هۆشبەر... وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
نەجەف
دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبى هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستبەسەرداگرتنى دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبى هۆشبەرى راگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، و لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگرییەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە شارى نەجەف توانیان دەست بەسەر دوو ملیۆن و 500 هەزارحەبی هۆشبەردا بگرن.
وەزارەتەکە هیچ زانیارى و روونکردنەوەیەکى دیکەى لە بارەى چالاکییەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.