رووداوی هاتوچۆ
حەوت کەس لە ئاکرێ بریندار بوون
+964
سیداد حەبیب – دهۆک
لە دووڕیانی ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ی راگەیاند؛ ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 بەهۆی ئەو رووداوەوە حەوت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.
ئەوەشی خستەڕوو، پێنج لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر کراون، کە سەرجەمیان خەڵکی قەزای خەباتن، بریندارەکان پێکهاتوون لە پیاوێک و شەش ژن، ئێستاش باری تەندروستییان جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
خەلەکان؛ لە پێنج رۆژدا، چوار رووداوی هاتوچۆ
پێکدادانی دوو بارهەڵگر دەست و قاچی سێ کەسی شکاندووە
چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیانداداوە
لە سەر شەقامی 120ـی هەولێر جەنجاڵییەکی زۆر هەیە
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
سلێمانی