لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئەو کەسەی سووکایەتی بە زیارەتکارانی شیعە دەکرد دەستگیر کرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی عمر جەمال، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردووە، لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا.
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ هەینی 24.4.2026 دەڵێت، “مافی ئازادیی نووسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و نابێ ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێ، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا”.
هەروەها لە راگەیاندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، “لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایەبەر”.