عەباس عەراقچی
حکومەتی پاکستان:
چاوەڕێ دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ عەراقچی بگاتە پاکستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەکانی حکومەتی پاکستان ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی بگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ەرچاوەکانی حکومەتی پاکستان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
سەرچاوە پاکستانییەکان بە میدیاکانی جیهانییەکانیان راگەیاندووە، “پێدەچێت عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بگاتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، کە بڕیارە لەوێ تاوتوێی ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران بکات، ئەمەش دوای پەیوەندی چڕوپڕی لەگەڵ تیمی نێوەندگیری پاکستان”.
هەروەها باسی ئەوەیان کردووە، “تیمی لۆجستی و ئەمنی ئەمریکی لە ئێستاوە لە پایتەختی پاکستان ئامادەن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی گفتوگۆی پێشبینیکراو و ئەم پێشهاتە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی رۆڵی ئیسلامئاباد وەک ناوبژیوانێک لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاراندا”.
عەراقچی پێشتر لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی پاکستان، وەک ئیسحاق دار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و جەنەڕاڵ عاسم مونیر سوپاسالای پاکستان لە بارەی پێشهاتەکان و دانوستانەکان گفتوگۆی راستەوخۆی کردووە.